_منداڵێکی تازە لەدایک بوو لەناو زبڵدان یاخود لە دەرەوەی شار یان لەبەردەم مزگەوتێک ھەتا دوای دۆزرایەوە، منداڵێک لە پێش ئەنجام دانی گرێبەستی ھاوسەرگیری دروست ببێ کۆمەڵگا و کلتوور ئەم منداڵە قبوڵ ناکەن بۆیە زۆر جار پێش لە دایک بوون لەبار ئەبرێ وە ھەندێکیش دوای لە دایک بوون فڕێ ئەدرێ .
ھەندێ منداڵیش ھەیە لەڕێگەی ھاوسەرگیریەوە لە دایک ئەبێ بەڵام لەبەر ھەژاری یان کەم ئەندامی یان شێواوی خانەوادەکانیان فڕێیان ئەیات.
_ھەموو منداڵەکان شانسی ئەوەیان نییە بە زیندوویی بدۆزرێنەوە ئەگەر بە زیندووی دۆزرایەوە چارەنوسیان چی بەسەر یەت؟
_ئەگەر ھاتوو منداڵەکە بە زیندوویی دۆزرایەوە ئەوا لەم حاڵەتەیا لەلایەن خانەی بێسەرپەرشتانەوە لە خۆ ئەگیرێ ، لە دادگا تۆمارێک ھەیە بۆ ئەم مناڵانە "تۆماری بێکەس" ناویان بۆ دائەنرێ بۆ ناوی دایک و باوکیش ھەر ناوێکی وەھمیان بۆ دائەنرێ بە شێوازێک کە سەیری ناسنامەیان بکەی دیار نییە کە بێ کەسن.
پاشان ڕەگەزنامەی عێراقیان پێئەدرێ بە پێی یاسای ڕەگەزنامەی عێراقی ژمارە (٢٦) ی ساڵی ٢٠٠٦ مادە (٣) بڕگەی دووەم ھەر منداڵێک لە سنوری عێراقدا بدۆزرێتەوە و ڕەچەڵکی دیار نەبێ ئەوا ڕەگەزنامەی اصلی عێراقی پێ ئەدرێ.
زۆر جار ئەو خێزانانەی کە منداڵیان نییە ھەوڵ ئەیەن منداڵێک لە خانەی بێسەرپەرشتان بەپێی یاسا ھەڵبگرنەوە ئەمەش بە پێی یاسا ڕێکخراوە کە کۆمەڵێک مەرجی تایبەت بە خۆی ھەیە.
مادەی (٢٩) لە یاسای چاودێری نەوجەوانان ژمارە (٧٦) ی ساڵی (١٩٨٣) هەموار کراو دا ھاتووە کـە:_
بۆ ژن و مێرد هەیە داواکاریەکی هاوبەش پێشکەش بە دادگای نەوجەوانان بکەن بۆ گرتنەخۆی مناڵی بچوکی هەتیو کە دایک و باوک یان ڕەچەڵەکی نادیار بێت ، وە لەسەر دادگای نەوجەوانانە پێش دەرکردنی بڕیاری لەخۆگرتن لێکۆڵینەوە لەوە بکات کە داواکارانی گرتنەخۆ عێراقین و ناسراون بەوەی تێگەیشتن و ڕابردوویان باشەو تەندروستن لە نەخۆشییە گوازراوەکان و توانایان هەیە لەسەر بەخێوکردنی مناڵ و پەروەردەکردنی و نیاز پاکیان تێدا بەدی دەکرێت.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: ڤــێنا بکر