زۆر کـەس ئەم پرسیارە ئەکات ئەڵێ ئەگەر من داوای جیابوونەوە بکەم مارەییم ئەکەوێت، یان ھەندێ پیاو وا ئەکەن ژنەکانیان داوای جیابوونەوە بکەن وا ئەزانن مارەیی ناکەوێ!
بەڵام ژن ئەگەر گواستنەوەی کردبێ و داوای جیابوونەوە بکات.
ئەوا مارەیی پێشەکی ئەکەوێ و مارەیی پاشەکیش بە پێی خەتا دیاری ئەکرێ بزانن ژن یان پیاو کامیان ھۆکارن بۆ جیابوونەوە.
وە ھەموو ئەو دیاریانەی ئەکەوێ کە بۆی ھاتووە، بەڵام ئەگەر گواستنەوەی نەکردبێ و داوای جیابوونەوە بکات مارەیی ناکەوێ.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: ڤــێنا بکر