مافه‌كانی ژن له‌كاتی ته‌ڵاق یان جیابوونه‌وه‌دا:
١-هه‌موو ماره‌یی.
٢- كه‌ل و په‌لی ناوماڵ و دیاری (هیبه) جگه له‌وه‌ی خۆی كردبێتی.
٣- مافی مانه‌وه له‌خانودا (3)ساڵ به‌مه‌رجێك خۆی خانوو یان شوقه‌ی به‌ناوه‌وه نه‌بێت.
٤- قەرەبوو (تعویض)ی ته‌ڵاقی ته‌عه‌سوفی.
٥- خه‌رجی پێشوو (نفقة الماضی)، ئه‌گه‌ر مووچه خۆر نه‌بوو.
کاتێک پیاوەک ژنەکەی تەلاق دەدات :
ژن له‌کاتی ته‌ڵاقدانیدا له‌لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه کۆمه‌ڵێک مافی شه‌رعی و یاسایی هه‌یه
١- مافی ماره‌یی: ژن له‌کاتی ته‌ڵاقدانیدا مافی وه‌رگرتنی هه‌موو ماره‌ییه‌که‌ی هه‌یه، جگه له‌هه‌ندێک حاڵه‌ت، وه‌ک ...له‌ته‌ڵاقی (خولع)ی‌دا که‌ژن ده‌ڵێت به‌پیاوه‌که‌ی که‌واز له‌هه‌موو مافه شه‌رعی و یاساییه‌کانم ده‌هێنم به‌س ته‌ڵاقم بدات.
٢- که‌لو په‌لی ناوماڵ: ژن له‌کاتی ته‌ڵاقدانیدا مافی وه‌رگرتنی هه‌موو که‌لو په‌لی ناو ماڵه‌که‌ی هه‌یه.
٣- دیاری به‌خشیش (هه‌دیه): ژن مافی وه‌رگرتنی هه‌موو ئه‌و دیاریانه‌ی هه‌یه که‌مێرده‌که‌ی پێی به‌خشیوه له‌کاتی ژیانی هاوسه‌ری ده‌ستگیرانیدا و دیاری ناگه‌ڕێته‌وه. -
٤- مافی نیشته‌جێبوون: هه‌ر کاتێک پیاو ژنه‌که‌ی ته‌ڵاقدا ئه‌وا ژنه‌که ئه‌توانێ داوای مانه‌وه بکات له‌خانووه‌که‌دا بۆماوه‌ی (3) ساڵ به‌مه‌رجێک ئه‌و ژنه خۆی شوقه یان خانووی به‌ناوه‌وه نه‌بێت.
٥- قه‌ره‌بووی ته‌ڵاقی (تعويض تعسوف) هه‌رکاتێک پیاوێک ژنه‌که‌ی له‌حاڵه‌تی توڕه‌یدا ته‌ڵاقدا ئه‌وا ژنه‌که‌ی ئه‌توانی داوای قه‌ره‌بوو له‌مێرده‌که‌ی بکات، چونکه له‌ئه‌نجامی ئه‌و ته‌ڵاقه‌وه زه‌ره‌ری به‌رده‌که‌وێ.
٦- خه‌رجی پێشوو(نفقة ماضي) ژن له‌کاتی ته‌ڵاقدانیدا ئه‌توانێ داوای خه‌رجی پێشووی بکات به‌مه‌رجێ ئه‌و ژنه مووچه خۆر نه‌بێت، چونکه به‌پێی بڕیاری ژماره (62) ژنێک ئه‌توانی داوای خه‌رجی بکات که‌ده‌رامه‌تێکی نه‌بێت (مووچه خۆر نه‌بێت)
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: نیگا فواد