جۆرەکانی تەڵاق و پیاو لە چ جۆرە تەڵاقێک مافی گەڕانەوەی خێزانی نامێنێت؟

2021-10-16 12:42:18


جۆرەکانی تەڵاق
تەڵاق:- بریتیە لە هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی ژن و مێردایەتی ناشکەوێت تەنها بەو شکلە نەبێ کە شەرع بۆی دیاری کردووە
مادەی (34) ی یاسای باری کەسێتیش دەڵێت ( تەڵاق هەڵگرتنی قەیدی هاوسەرێتییە لەکاتێکدا کە پیاو ئەو تەڵاقە بخات یان ژن بیخات ئەگەر تەوکیل کرابوو یان ڕاسپێردرابوو لەلایەن دادوەرەوە، تەڵاقیش ناکەوێت تەنها بەو شکڵ و شێوەیە نەبێت کە لە شەرعدا بۆی دیاری کراوە).

جۆرەکانی تەڵاق:- (کاتی گەڕاوە ,دابڕاو :- دابڕانی بچووک ، دابڕانی گەورە )

1-تەڵاقی کاتی گەڕاوە
بریتیە لەو تەڵاقەی کە تیایدا پیاو دەتوانێت موراجەعەی ژنەکەی بکات واتە بیگەرێنێتەوە یان بچنەوە لای یەک لەکاتی عیدەی ژنەکەدا بەبێ گرێبەستێکی تازە گەرانەوەش بەو شێوەیە دەسەلمێندرێت کە تەڵاقی پێ دەسەلمێت (م 34 ف 2 )
ئەم تەڵاقەش شێوەی خۆی هەیە کە پێویستە پیاوەکە بە ژنەکەی بڵێت تۆ تەڵاقت کەوتبێت یەک تەڵاقی رجعي واته یەکجار ناوی تەڵاق بێنێت

• حوکمەکانی کاتی گەڕاوە
- یەکیک لە تەڵاقەکانی کەم دەبێتەوە واتە ئەگەر پیاویک ژنەکەی تەلاق دا بە یک تەڵاقی رەجعی دوو تەلاقی دەمێنێت.
- بە تەواوبونی عیدەی ژن پەیوەندی هاوسەرێتی نامینیت لەنیوان ژن و پیاودا واتە ئەگەر پیاو لەو ماوەیەدا ئەو مافەی خۆی بەکار نەهێنێت بەگەراندنەوەی ژنەکەی بە کردار یان بە قسە ئەوا ئەو پەیوەندیە دەپچرێت و تەنها بە عەقدو مارەییەکی تازە دەتوانێت بیگەرێنێتەوە
- ئەگەر یەکێکیان واتە ژن یان مێرد لەماوەی عیدەدا لە تەڵاقی رجعیدا مردن میرات لە یەکتر دەگرن ئەگەر هیچ رێگرێکی تر نەبێت وەک جیاوازی لە دیندا وەک ئەوەی پیاوەکە موسولمان بیت و ژنەکە مەسیحی بێت

2-تەڵاقی دابڕانی بچووک
بریتیە لەو تەڵاقەی کە پیاو دەتوانێت ژنەکەی بگەرێنیتەوە بە عەقدو مارەییەکی تازە هەرچەندە ئەگەر ژنەکە لە عیدەدا بوو یان نا (م38ف2)

• حوکمەکانی تەڵاقى دابڕانی بچووک
- یەکسەر پەیوەندی ژن و میردایەتی ناهێڵێت واتە پیاو بۆی نیە ژنەکەی بگەرێنێتەوە تەنانەت ئەگەر ژنەکە هی
هێشتا لە عیددەدا بوو بەڵام حەرام نابێت پێی ئەگەر بە مارەییو گرێبەستێکی تازە بیهێنێتەوە هەروەها بە ڕەزامەندی ژنەکە
- کەمبونەوەی ژمارەی تەڵاقەکانی پیاوەکە
- ئەگەر لە تەڵاقی بائن بەینونە صغرادا یەکیک لە پیاوو ژن مردن میرات لە یەکتر ناگرن تەنها لە کاتی نەخۆشیەکی کوشندەدا نەبیت کە پیاوەکە ویستبێتی بەم تەلاقە ژنەکەی لە مارەیی بێبەش بکات

3-تەڵاقی دابڕانی گەورە
بریتیە لە سێهەم تەلاقی تەواوکەری سێ تەلاقی جیاجیای دوای پاک بونەوە لە عیددە. جیاوازیشی نیە ئەگە دوو تەلاقەکەی پێش هەردووکیان رەجعی بوبن یان هەردوکیان بائن بينونة صغرىٰ یان یەکیکیان رەجعی و ئەویتریان بائن بينونة صغرىٰ.

• حوکمەکانی تەڵاقی دابڕانی گەورە
- یەکسەر موڵکدارێتی حەڵالێتی ناهڵێت
- ژنی تەڵاقدراو بائن بينونة كبرىٰ حەرام دەبێت لە مێردەکەی حەرامبونێکی کاتی هەتا شو دەکات بە پیاوێکی تر شوکردنێکی تەواو هەروەها پیویستە دخولیش ببێت دخولیکی راستەقینە پاشان بە هۆیەکەوە لێی جیا ببێتەوە
- میرات لەیەک ناگرن تەنها ئەگەر پیاوەکە لە حاڵەتی نەخۆشی سەرەمەرگدا بوو .

٭هەروەها چەن جۆریکی تر لە جیابوونەوە هەن جگە لە تەڵاق وەک : جیاکردنەوەی دادوەری ، جیاکردنەوە بە زەرەر ، جیاکردنەوە بە نەگونجان ، موخالەعە یان جیابونەوە بە رێککەوتنی هەردوولا ، جیاکردنەوەی دادوەری تایبەت بە ژن
 



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: سەلمان دلاوەر


بڵاوکراوەکان