ئەبێت عەقدی زەواجەکەیان عقدێکی دروست و تەواو بووبێ بە گوێرەی قانونی عێراقی.. چونکە (داواکردن و زەواجی باطل) نابنە هۆکارێک بۆ بەدەستهێنانی جنسیەی عێراقی...
هەروەها پیاوە ئەجنەبیەکە بۆ ماوەی 5 ساڵ لە عێراق لەگەڵ ژنە عێراقیەکەی بەشێوەیەکی بەردەوام مابێتەوە دوای تێپەڕینی 5 ساڵەکە ئەمجا ئەتوانێ داوا پێشکەش بکا بۆ وەرگرتنی جنسیەی عێراقی.مەرج نییە مانەوەکەی لە عێراق بێ بچران بێ ئەکرێ بۆ ( سەردانی خزم و کەسوکار یان گەشتوگوزار یاخود نەخۆشی) بچێتە دەرەوەی عێراق بەڵام نابێ ماوەی چونەدەرەوەکەی لە سالێکدا 2 مانگ زیاتر و لە کۆی 5 ساڵەکە لە 6 مانگ زیاتر بێ. وە لەسەر پیاوە ئەجنەبیەکەیە تا کاتی پێشکەشکردنی داواکەی و قبوڵکردنی داواکەی بەردەوامبێ لە پەیوەندی هاوسەرگیریەکەی، گەر بەردەوام نەبوو و ژنە عێراقیەکەی طلاق یا ئەوا داواکەی رەت ئەکرێتەوە و جنسیەکە وەرناگرێ. ماددە (7)ی قانوونی جنسیەی عێراقی باسکراوە.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: چراخان خدر هەورامی