ئه‌گه‌ر سزای ده‌ست بڕین جێبه‌جێ بكرێت له‌سه‌ر تاوانی دزی ئه‌وا له 1000 دز یه‌كیان له‌وانه‌یه ده‌ستی نه‌بڕدرێت
چونكه هه‌ر كه سه‌لماندرا كه كه‌سێك دزی كردووه ئه‌وا ئیسلام یه‌كسه‌ر سزای ده‌ست بڕین ناسه‌پێنێت به‌سه‌ر كه‌سه‌كه‌دا به‌ڵكو له‌دوای سه‌لماندنی دزیه‌كه له دادگایه‌كی شه‌رعی و دادپه‌روه‌رانه‌دا ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه هه‌بن.
ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م مه‌رجانه نه‌بوو ئه‌وا سزاكه ده‌گۆڕیت بۆ سزایه‌كی تر...
مه‌رجه‌كانی جێبه‌جێكردنی سزای ده‌ست بڕین له شه‌ریعه‌تی ئیسلام
1- ده‌بێت دزه‌كه بالغ بوو بێت(18ساڵ)
2-ده‌بێت دزه‌كه عاقڵ بێت..
3-ده‌بێت ئه‌ندازه‌یه‌كی وه‌ها بدزێت كه قیمه‌ته‌كه‌ی زیاتربێ له چاره‌گی مسقاڵێك.
4- شته دزراوه‌كه له شوێنێك بدزرێت كه به‌گشتی ئه‌و شته‌ی تیادا هه‌ڵده‌گیرێت(وه‌كو ئه‌وه‌ی زێر و پاره له ناو قاسه‌دا وه ئاژه‌ڵ له‌ناو ته‌ویلەکەیدا.... كه‌واته ئاژه‌ڵ له چۆڵه‌وانی و پاره له‌شوێنێك كه شایه‌نی پاراستن و هه‌ڵگرتنی نه‌بێت بدزرێت ده‌ست بڕین نای گرێته‌وه.
5- هیچ به‌شی دزه‌كه له ماڵه دزراوه‌كه‌دا نه‌بێت.
6- هیچ گومانی مافی دزه‌كه له ماڵی دزی لێكراوه‌كه‌دا نه‌بێت. وه‌كو دایك و باوك دزی له منداڵه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه ده‌ست بڕین نای گرێته‌وه چونكه شوبهه هه‌یه ...چونكه ئه‌مانه مافی به‌خێوكردنیان له‌سه‌ر مناڵه‌كه‌یان هه‌یە....
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: خیرالله فتح الله عبدالله