لە چ بارودۆخیکدا ئافرەت مافی دایەنکردنی منداڵی نامێنێت؟

2021-10-12 23:04:44


دایەنیکردنی منداڵ مافی دایکە.
بەڵام گەر يدایکەکە یەکێک لە مەرجەکانی دایەنیی تێدا نەبوو ئەوا مافی دایەنی لە دەست دەدات.

‎مەرجەکانی ئافرەت بۆ دایەنیکردن:-
‎١-پێویستە لێهاتوویی هەبێ (باڵغ و عاقل بێت)
‎٢-هەست بە پێداویستیەکانی بەخێوکردنی منداڵەکەی بکات
‎٣-خاوەن ڕەوشتێکی بەرز بێت، ئەگەر سەلمێندرا کە بەدڕەوشتە وەک ئەوەی دز یان داوێنپیس بێت یان هەر ڕەوشتێکی ناپەسندی هەبێ مافی دایەنی نابێت.
‎٤-شووی نەکردبێتەوە
‎٥-نابێت لە شوێنێک منداڵەکە نیشتەجێ بکات کە ڕقیان لە منداڵەکە دەبێتەوە.
‎٦-نابێت لە ئاینی ئیسلام هەڵگەڕابێتەوە گەر پێشتر موسڵمان بووبێت
 



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: لێزان شێروان


بڵاوکراوەکان