دەستوور یاسای یاساکانە، بنەما سەرەکییەکانی دەوڵەت و سیستەمی حوکمرانی تێدا دیاری دەکات، و دەسەلاتە گشتیەکانی ناو دەولەت رێک دەخات ، دەستوور بەرزترین پێگەی هەیە هیچ یاسایەک نابێ ناکۆک بێ لەگەڵی لە کاتی دەرچوونی وە هەموو ئەو یاسایانەی کە لە دەوڵەت دەردەچن دەبێ ملکەچی دەستوور بن ، دەستووری عێراقی بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢١/٣/١٩٢٥ نووسرا کە لە ١٢٥ ماددە پێکهاتبوو و بەچەند قۆناغێکی هەموارکردنەوەیا تێپەڕی وە کۆتاجار لە ساڵی ٢٠٠٥ هەموارکرایەوە بوو بە ١٤٤ ماددە وە تا ئێستا کاری پێدەکرێ ، دەستووری عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ پیێکهاتووە لە
پێشدەستی (دیباجە) وە لەگەڵ ٦ بەند.
بەندەکان ئەمانەن:
1. بنەما گشتیەکان
2. ماف و ئازادیەکان
3. دەسەڵاتی فیدراڵی
4. بوارەکانی دەسەڵاتی فیدڕاڵی
5. دەسەڵاتی هەرێمەکان
6. حوکمە کۆتایی و ئینتیقالیەکان
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: سەلمان دلاوەر